پارێزگاری ھەولێر : ھەمووئامادەکارییەکی پێویست ئەنجام دراوە

Dîroka Belavkirin :
پارێزگاری ھەولێر : ھەمووئامادەکارییەکی پێویست ئەنجام دراوە
پەیامی کورد    ...   پارێزگاری ھەولێر : ھەمووئامادەکارییەکی پێویست ئەنجام دراوە 

پارێزگاری ھەولێر دەڵێت، بۆ پشووی سەری ساڵ و ھاتنی گەشتیاران بۆ ھەولێر ھەرچی پێویستە ئەنجامدراوە و ئامادەکاری تەواویش بۆ سەری ساڵ کراوە، بۆیە چاوەڕێ دەکەین بۆ ئەمساڵ گەشتیارێکی زۆر بێن بۆ ھەرێمی کوردستان و پشووی سەری ساڵ لێرە بەسەربەرن.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، پەیوەست بە ئامادەکاری پشوووەکانی سەری ساڵ و ھاتنی گەشتیاران، ووتی، ''لە پارێزگای ھەولێر ماوەی چەند ڕۆژێک دەبێت تەواوی ئامادەکاری کارگێری و ئەمنی بۆ بەڕێوەچوونی مەراسیمی سەری ساڵ ئەنجامدراوە، چونکە  ھەمووساڵێک لە کاتی پشوودا ژمارەیەکی زۆری گەشتیار لە عێراق دێن سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن بۆ بەسەربردنی پشووی سەری ساڵ و ئەمساڵیش چاوەڕێ دەکەین گەشتیارێکی زیاتر بەراورد بەساڵانی ڕابردوو بێنە ھەرێمی کوردستان.

ئومێد خۆشناو ووتیشی، ''بۆ ھاتنی گەشتیاران ھەمووئامادەکاریەکی پێویست ئەنجامدراوە و لە ھەموو بازگەکانیش ھەرچی ئاسانکاری پێویستە دەکرێت بۆ ئەوەی بەئاسانی بێن بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ پشووی سەری ساڵ، بۆیە پێشبینی دەکەین گەشتیارێکی زۆر بێن بۆ ھەرێمی کوردستان و ئێمەش بۆ ئەو مەبەستە ھەموو ئامادەکاریەکمان ئەنجامداوە.

پارێزگاری ھەولێر باسی لەوەش کرد، ''بۆ عەنکاوەش ھەموو ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتە بەر بۆ ئەوەی ھاووڵاتیانی کرستیان مەراسیمی خۆیان بە ئارامی بەرێوەببەن، بۆیە  وەکو ئیدارەی پارێزگای ھەولێر بۆ ئەمساڵ بۆ سەری ساڵی نوێ ئامادەکاری تەواومان کردووە و پێشوازی لە گەشتیاران دەکەین ئەوانەی دەیانەوێت سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن بۆ پشووی سەری ساڵ