پەیامی کورد ... پەیامی سهرۆكى ههرێمى كوردستان، لە یادی چل ساڵەی دامەزراندنی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
نێچیرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، لە یادی چل ساڵەی دامەزراندنی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دا، بە گەرمی پیرۆزبایی له سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دهكات و دهڵێت، لەم یادەدا، بە ڕێزەوە لە خەبات و تێکۆشانتان دەڕوانین و جەخت لە گرینگی تەبایی و یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە.
دهقی پهیامهكهی سهرۆكى ههرێمى كوردستان:
بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
یادی چل ساڵەی دامەزراندنی حیزبه تێكۆشهرهكهتان، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە ئێوهى بهڕێز و تهواوى ئەندامان و لایەنگرانتان بە گەرمی پیرۆز دەکەم. هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.
حیزبی زەحمەتکێشانى كوردستان لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا، چ لە قۆناغی خەباتی پێشمەرگایەتی و شۆڕشدا، چ لە قۆناغی ئازادی و حوكمڕانی دا، ئامادهیى و ڕۆڵی دیارى لە گۆڕەپانی سیاسی کوردستان دا هەبووە و لەپێناو مافەکانی گەلی کوردستاندا، قوربانی داوه.
لەم یادەدا، بە ڕێزەوە لە خەبات و تێکۆشانتان دەڕوانین و جەخت لە گرینگی تەبایی و یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە؛ بۆ پاراستنی ماف و دەستکەوتەکان و داهاتوویهكى باشتر بۆ گهلى كوردستان.
سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی حیزبی زەحمەتکێشان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.
هەر سەرکەوتوو بن.
نێچیرڤان بارزانى
سهرۆكى ههرێمى كوردستان
2025/12/12