پەیامی کورد ... پەیامی سەرۆکی حکوومەت بە بۆنەی جەژنی لەدایک بوونی حەزرەتی مەسیح
بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ئاڕاستەی کریستییانانی کوردستان و عێراق و جیھان دەکات.
دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لە کریستییانانی کوردستان و عێراق و جیھان دەکەم و ھیوای جەژنێکی پڕ لە خێر و خۆشگوزەرانییان بۆ دەخوازم.
لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی نەگۆڕمان بە پاراستن و بەرەوپێش بردنی بەھاکانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و برایەتی و تەبایی نێوان پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە.
جەژنتان پیرۆز بێت و ھەر لە شادی و تەندروستیدا بژین.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان