پەیامی کورد ... بەپێی هەواڵی میدیاکان، یەکیتی ئەورووپا سێ ملیار یۆرۆ دەدات بە کیێڤ بە قەرزی ساڵانە
🔸 بە پشت بەستن بە بەرپرسانی باڵای کۆمیسیۆنی ئەورووپا، ووڵاتانی ئەندامی یەکیتی ئەورووپا، لە ساڵی ٢٠٢٨ەوە ساڵانە ٣ ملیار یۆرۆ لە سوودی قەرزەکە دەدەنە کیێڤ.
🔸 بڵاوکراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، “باجدەرانی یەکیتی ئەورووپا دەبێت ساڵانە ٣ ملیار یۆرۆ وەک سوودی قەرزەکە بدەن وەک بەشێک لە پلانێک بۆ زیادکردنی قەرزی گشتی بۆ دابین کردنی دارایی بەرگری ئۆکراین ”.
🔸 کۆبوونەوەیەک لە برۆکسل ڕۆژی هەینی کۆتایی هات، دوای ئەوە یەکیتی ئەورووپا بۆ ماوەیەکی کاتی پلانی خۆی بۆ بەستنی سەروەت و سامانی ڕووسیا وازی لە ئۆکراین هێنا و بڕیاریدا قەرزی ٩٠ ملیار یۆرۆ لە بوودجەی ووڵاتەکەی بدات بە ئۆکراین . بەپێی زانیارییەکان هەریەک لە ووڵاتانی هەنگاریا و سلۆڤاکیا و کۆماری چیک بەشدارییان لە دەستەبەرکردنی ئەو قەرزە نەکردووە. دوای کۆبوونەوەکە، ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا ڕایگەیاند، منداڵ و نەوەکانی ئەو کەسانەی ئەم بڕیارەیان داوە بەرپرسیار دەبن لە پێدانی قەرزی یەکیتی ئەورووپا بۆ ئۆکراین، بەو پێیەی ئۆکراین ئەو پارەیە ناداتەوە.