یەکێتیی ئەورووپا نیگەرانیی خۆی بەرامبەر بە ڕووداوەکانی ئێستای حەلەب دەربڕی

Dîroka Belavkirin :
یەکێتیی ئەورووپا نیگەرانیی خۆی بەرامبەر بە ڕووداوەکانی ئێستای حەلەب دەربڕی
پەیامی کورد... یەکێتیی ئەورووپا نیگەرانیی خۆی بەرامبەر بە ڕووداوەکانی ئێستای حەلەب دەربڕی

یەکێتیی ئەورووپا ئەمڕۆ پێنجشەممە، نیگەرانیی قووڵی خۆی بەرامبەر بەو ڕووداوانەی ئێستا لە شاری حەلەب لە باکووری سووریا دەگوزەرێن دەربڕی، و داوای "دانبەخۆداگرتن و پاراستنی مەدەنییەکان"ی کرد لەو شوێنانەی کە ئێستا شەڕ و پێکدادانیان تێدایە.

ئەنوەر عەنونی، وتەبێژی یەکێتیی ئەورووپا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین دان بەخۆدا بگرن و مەدەنییەکان بپارێزن و هەوڵ بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتییانە و دیپلۆماسی بدەن."

ئەم بەیاننامەیە لە کاتێکدایە کە بڕیارە ئۆرسۆلا فۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا و ئەنتۆنیۆ کۆستا، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورووپا، سەردانی دیمەشق بکەن بۆ ئەنجامدانی وتوێژ لەگەڵ سەرکردایەتی سووریا.