نرخی بەرمیلێک نەوت 90 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی بەرمیلێک نەوت 90 دۆلاری تێپەڕاند

ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە، بەجۆرێک بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 90 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، لە بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 40 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 90 دۆلار و 78 سەنت، بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش 35 سەنت بەرزبووە و گەیشتە 86 دۆلار و 78 سەنت.

شارەزایانی ئابوری هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان و زیادبوونی خواست دەگەڕێننەوە.