ئاکسیووس : دانووستانە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا و ئێران ڕۆژی هەینی لە ئەستەنبووڵ بەڕێوەدەچێت

Dîroka Belavkirin :
ئاکسیووس : دانووستانە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا و ئێران ڕۆژی هەینی لە ئەستەنبووڵ بەڕێوەدەچێت
  • ئاکسیووس : دانووستانە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا و ئێران ڕۆژی هەینی لە ئەستەنبووڵ بەڕێوەدەچێت

بە پێی ڕاپۆرتی ئاکسیووس، لە كاتێكدا كەشتییە جەنگییەكانی ئەمریكا لە كەندئاوی فارس جێگیر كراون و هەڕەشەكانی ترامپ بەردەوامن، دانووستانی ئەتۆمی نێوان ئەمریکا و ئێران ڕۆژی هەینی لە ئەستەنبووڵ بەڕێوە دەچێت.

بە ووتەی دوو سەرچاوەی ئاگادار و بەرپرسێكی ئەمریكی،  ستیڤ ڤیتكاف، نێردەی تایبەتی کۆشکی سپی و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بڕیارە بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، نوێنەرانی چەند ووڵاتێکی عەرەبی و موسڵمانیش بە مەبەستی گفتوگۆ سەبارەت بە  ئەگەری گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی ئەتۆمی ئەگەری، بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.

سەرچاوەیەکی دیکەی ئاگادار بە ئاماژە بە بەرنامەكە ڕایگەیاندووە، کۆبوونەوەکەی ڕۆژی هەینی بە "باشترین سیناریۆی مومكین" بە ئەژمار دێت، بەڵام جەختی لەوە کردووەتەوە كە تا کۆبوونەوەکە بە فەرمی ئەنجام نەدرێت، هیچ شتێك یەكلاكەرەوە نییە.