ئاکسیووس لە زمانی بەرپرسێکی ئەمریکییەوە : یەکشەممە لە ئێران دەدرێت

Dîroka Belavkirin :
ئاکسیووس لە زمانی بەرپرسێکی ئەمریکییەوە : یەکشەممە لە ئێران دەدرێت
پەیامی کورد    ...   ئاکسیووس لە زمانی بەرپرسێکی ئەمریکییەوە : یەکشەممە لە ئێران دەدرێت


گۆڤاری درۆپسایت، لە زاری  بەرپرسێکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە ڕۆژی یەکشەممە ١ی شوبات دەست پێدەکات.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ڕایگەیاند کە ئامانجی سەرۆک ترامپ “گۆڕینی ڕژێمە” نەک پرسی ئەتۆمی ئێران. 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، دۆناڵد ترامپ بە یەکێک لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕاگەیاندووە، ئامادەیە هێرش بکاتە سەر ئێران.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ڕایگەیاندووە، هێرشەکە "نزیکە".

بە ووتەی ناوبراو، ئەگەری ناکۆکی لە ئارادایە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە سوپای پاسداران ڕۆژی یەکشەممە مانۆڕێکی دوو ڕۆژە لە گەرووی هورمز دەست پێدەکات.