ئورشەلیم پۆست : ترامپ بڕیاری هاوکاری بە خۆپیشاندەرانی ئێرانی داوە

Dîroka Belavkirin :
ئورشەلیم پۆست : ترامپ بڕیاری هاوکاری بە خۆپیشاندەرانی ئێرانی داوە
  • ئورشەلیم پۆست : ترامپ بڕیاری هاوکاری بە خۆپیشاندەرانی ئێرانی داوە

ڕۆژنامەی (ئۆرشەلیم پۆست) بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکكۆماری ئەمریکا بڕیاری داوە هاوکاری خۆپیشاندەرانی ئێران بکات، هەرچەندە هێشتا سەبارەت بە كات و شێوەی جێبەجێ كردنی ئەو هاوکارییە بڕیاری كۆتایی نەدراوە.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، یەکێک لە سەرچاوە ئاگادارەکان بە ڕۆژنامەی (ئۆرشەلیم پۆست)ی گوتووە: لە کاتێکدا کە ئیدارەی ترامپ باوەڕی بەوە نییە کە ڕێژیمی ئێران لە لێواری داڕمانی دەست بەجێ دایە، بەڵام درز و کێشەی قووڵ دەبینێت کە تەنانەت هەفتەیەک لەمەوبەریش بوونیان نەبووە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە جەختی لەوە کردەوە کە داخستنی بەربڵاوی ئینتەرنێت، زیادبوونی ژمارەی خۆپیشاندەران و توندی بێ وێنەی سەرکوتکردن- کە بەپێی زانیارییەکان لانیکەم دوو هەزار کەس کوژراوە- وایکردووە بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ترامپ بە جیددی سیناریۆی یارمەتیدانی خۆپیشاندەرانی ئێران لەبەرچاو بگرن.

ڕۆژنامەی "ئۆرشەلیم پۆست" دەنووسێت، ئەم پێشهاتانە نیشانەی گۆڕانکارییەکی گرینگ لە هەڵسەنگاندنی واشینتۆن بۆ دۆخی ناوخۆی ئێرانە و بەدواداچوونی بژاردەکانی پشتیوانی لە خۆپیشاندەران دەتوانێت لە ڕۆژانی داهاتوودا بچێتە قۆناغی جێبەجێ كردنەوە.