مەترسی لەسێدارەدانی گەنجێک ؛ بەبێ پارێزەر و بەبێ دادگایی کردن

Dîroka Belavkirin :
مەترسی لەسێدارەدانی گەنجێک ؛ بەبێ پارێزەر و بەبێ دادگایی کردن
  • مەترسی لەسێدارەدانی گەنجێک ؛ بەبێ پارێزەر و بەبێ دادگایی کردن

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەم دوایی یانەدا لە بنەماڵەی عیرفان سوڵتانی دەستکەوتوون، حوکمی لەسێدارەدانی ناوبراو دەرچووە و بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانبار جێبەجێ بکرێت.
عیرفان سوڵتانی ڕۆژی شەممە ١٩ی بەفرانبار لە ماڵە تایبەتیەکەی خۆی لە فەردیسی کەرەج دەستبەسەر و لە كاتی دەست بەسەرکردنیەوە دەستی بە پارێزەر نەگەیشتووە و هیچ دانیشتنێکی دادگا بۆ بەدواداچوون یدۆسیەکەی بەڕێوە نەچووە.

ڕۆژی ڕابردوو پەیوەندییەکی کورت بە خێزانەکەیەوە کرا، و تەنها ڕێگەیان پێدرا سەردانێكی دە خولەکی بکەن. خێزانەکەی ئاگادارکرانەوە کە سزای لەسێدارەدانەکە کۆتایی یە؛ پرسێک کە نیگەرانییەکی جیددی لەبارەی پێشێل کردنی ڕوونی دادگایی کردنی دادپەروەرانە و ئەگەری لەسێدارەدانی دەرەوەی دادگا ورووژاندووە.