رێبێکا هاینریچ : ڕێککەوتنی ئەتۆمی مردووە؛ هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران نزیکە

Dîroka Belavkirin :
رێبێکا هاینریچ : ڕێککەوتنی ئەتۆمی مردووە؛ هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران نزیکە
  • رێبێکا هاینریچ : ڕێککەوتنی ئەتۆمی مردووە؛ هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران نزیکە

ڕێبێکا هاینریچ، هاوکارێکی باڵای ئینستیتیوتی هادسۆن، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فۆکس نیووز هۆشداریدا لەوەی کە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی لە هەڵکشان دایە.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە هەڵوێستەکانی ئەم دوایی یەی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی ووتی : خامنەیی نەک هەر گاڵتەی بە سەرۆک ترامپ کردووە، بەڵکوو ڕاستەوخۆ هەڕەشەی لە ئەمریکا کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەمریكا دەبێت ووڵامدەر بێت.

هاینریچ بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کەمی كردووە، ووتی كە پێی وایە ئیدارەی ترامپ هێشتا  لە هەوڵی جێگیركردنی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەکە دایە. بە وتەی ئەو، بڕێکی بەرچاو لە هێزی دەریایی و ئاسمانی ئەمریکا ئێستا لە ناوچەکەدا جێگیر کراون.

هەروەها جەختی كردەوە کە دواجار بڕیاردان لەسەر هەر کردەوەیەکی سەربازی پەیوەستە بەو ئامانجانەی کە سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری لێدەدات.