شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە

Dîroka Belavkirin :
شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە
پەیامی کورد- قامیشلۆ... شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە

شاندێکی باڵای ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)، لە شاری دیمەشقی پایتەخت لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا کۆبوونەوە؛ لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئایندی سیاسیی کورد و چۆنیەتی جێگیرکردنی مافەکانیان لە سووریای نوێدا کرا.

لە دیدارەکەدا، ئەحمەد شەرع بە فەرمی پێشوازی لە شاندی ئەنەکەسە کرد و ڕایگەیاند، حکومەتی نوێی سووریا پابەندە بە پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکان. شەرع دووپاتی کردەوە کە "مافە ڕەواکانی گەلی کورد" وەک بەشێکی سەرەکی لە چوارچێوەی دەستووری داهاتووی سووریادا دەستەبەر دەکرێن و هەمووان لە سایەی یاسادا یەکسان دەبن.

لای خۆیانەوە، شاندی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد (ئەنەکەسە) ڕوانگەی خۆیان بۆ چارەسەری پرسی کورد و بەشداریکردنی کارا لە پڕۆسەی سیاسی و ئاوەدانکردنەوەی سووریادا خستە ڕوو. کۆبوونەوەکە جەختی لەسەر گرنگی دیالۆگی نیشتمانی کردەوە بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی ڕابردوو و بونیادنانی دەوڵەتێکی فرەیی کە تێیدا مافی نەتەوەیی و سیاسیی کورد پارێزراو بێت.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە سووریا لە قۆناغێکی هەستیاری گۆڕانکاریی سیاسی و دەستووریدایە، و چاوەکان لەسەر ئەوەن کە چۆن لایەنە کوردییەکان و حکومەتی نوێ لە دیمەشق دەگەنە ڕێککەوتنێکی کۆتایی کە سەقامگیری بۆ ناوچەکە بگەڕێنێتەوە.