پەیامی کورد ... ئیتاڵیا، بەلجیکا، ماڵتا و بولگاریا دژی گواستنەوەی سەروەت و سامانی بەستووی ڕووسیا بۆ ئۆکراینن
ماڵپەڕی "پۆلیتیکۆ" بڵاوی کردەوە، ئیتاڵیا، بەلجیکا، ماڵتا و بولگاریا دژی پلانی کۆمیسیۆنی ئەورووپا وەستاونەتەوە بۆ بەکارهێنانی ٢١٠ ملیار یۆرۆ لە سامانی دەست بەسەرداگیراوی ڕووسیا بۆ یارمەتیدانی ئۆکراین.
هەروەها هەنگاریا و سلۆڤاکیاش پێشتر دژایەتی هەرچەشنه به کارهێنانی سامانه بەستووه کانی ڕووسیا بۆ هاوکاریکردنی ئۆکراین بوون، به گوێره ی ڕاپۆرتێک.