پەیامی کورد ... ئەردۆغان پشتیوانی خۆی بۆ مادۆرۆ دووپات دەکاتەوە: مادۆرۆ دۆستی ڕۆژە سەختەکانمانە
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، هەڵوێستی تووندی ووڵاتەکەی لەبەرامبەر دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی پێشووی ڤەنزۆئێللا، ڕاگەیاند و جەختی کردەوە کە ئانکارا هیچ کارێک قبووڵ ناکات کە بنەما یاسایی و سیاسییە نێودەوڵەتییەکان پێشێل بکات.
ئەردۆغان لە ووتەکانی دا ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا لەم پرسەدا بڕیارێک دەدات کە لە بەرژەوەندی خۆی و گەلی دۆستی ڤەنزۆئێللا دایە.
ناوبراو ستایشی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو ووڵاتی کرد و ووتی : "نیکۆلاس مادۆرۆ و گەلی ڤەنزۆئێللا لە ڕۆژە هەرە سەخت و دژوارەکاندا سەلماندیان کە دۆستی ڕاستەقینەی تورکیان."