باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا شانسی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ترامپ هەڵدەسەنگێنێت
🔸 پیتەر فۆرد، باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە سووریا ڕایگەیاندووە، ئۆپراسیۆنی ئەمریکا لە ڤەنزۆئێللا ڕێگری لە وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دۆناڵد ترامپ ناکات، سەرەڕای ئەوەی کە تەماحەکانی ئاشتی خوازی دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
🔸 فۆرد ووتی: کارەکانی ترامپ لە ڤەنزۆئێللا... هەرچەندە باوەڕپێنەکراو دەرکەون، ڕێگری ناکات لە وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، دامەزراوەکە تەنانەت پێش خەڵاتی ساڵی ڕابردوو بە سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزۆئێللا (ماریا کۆرینا ماچادۆ) بێناوبانگ کرا، کە داوای کرد ڕێک هەمان ئەو کارانە بکرێت کە لەم دواییانەدا بینیمان. ئاماژەی بەوەشکرد، دوای هێرشەکەی سەر کاراکاس، لێدوانەکانی ترەمپ سەبارەت بە پابەندبوونی بە ئاشتی و دژایەتی کردنی لەگەڵ ململانێکان "دەبێتە شتێکی پێکەنیناوی".
🔸 ووتی : گومانی تێدا نییە کە ئێمە چووینەتە سەردەمێکی نوێی ئاژاوەگێڕییەوە، کە ‘دادپەروەری’ تەنیا کاتێک بوونی هەیە کە ئەوانەی دەسەڵاتدارن بتوانن وەک ئامرازێک بەکاری بهێنن، ئەمریکا بێ بایەخی تەواوەتی خۆی بۆ یاسا نێودەوڵەتییەکان نیشان داوە، ڕۆژانی تاریک هاتوون”.
🔸 لە ٣ی جانیوەری ئەمریکا لەشکرکێشییەکی بەرفراوانی بۆ سەر ڤەنزۆئێللا دەست پێکرد و نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆک کۆمار و سیلیا فلۆریسی هاوسەری دەستگیرکرد و بردیان بۆ نیویۆرک. دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند کە مادۆرۆ و فلۆریس بە تۆمەتی بەشداریکردن لە "تیرۆری ماددە هۆشبەرەکان" و هەڕەشەکردن لە ئەمریکا و لەگەڵ تۆمەتەکانی دیکەدا دادگایی دەکرێن. مادۆرۆ و هاوسەرەکەی لە کاتی ئامادەبوونیان لە دادگای نیۆیۆرک دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.