ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا : سەرەڕای ڕەخنەی ئەندامانی بلۆکی دەسەڵاتدار، نیازی خۆی بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی داهاتووی سوچی ڕاگەیاند

Dîroka Belavkirin :
ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا : سەرەڕای ڕەخنەی ئەندامانی بلۆکی دەسەڵاتدار، نیازی خۆی بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی داهاتووی سوچی ڕاگەیاند
پەیامی کورد   ...   ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا : سەرەڕای ڕەخنەی ئەندامانی بلۆکی دەسەڵاتدار، نیازی خۆی بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی داهاتووی سوچی ڕاگەیاند

هانس نۆهۆف، ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا لە پارتی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئاڵمانیا، سەرەڕای ڕەخنەی ئەندامانی بلۆکی دەسەڵاتدار، نیازی خۆی بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی داهاتووی سوچی ڕاگەیاند.

ووتیشی: "ئەو سیاسەتمەدارانەی یەکیتی دیموکراتی مەسیحی/یەکێتی کۆمەڵایەتی مەسیحی کە پێیان وایە پێویستە چاوپۆشی لە بریکس بکەین، هیچ لە ژێئۆپۆلێتیک تێناگەن". "ئەوان ئاڵمانیا و ئەورووپا بەرەو بن بەست دەبەن، نەک بەرەو داهاتوویەکی خۆشگوزەران."

🔹"دەچمە ئەو کۆنگرەیەی کە لەلایەن پەیمانگای ئەورووپی ئەکادیمیای زانستی ڕووسییەوە ڕێکدەخرێت سەبارەت بە ئاسۆی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی ئەورووپا و ووڵاتانی بریکس، هەروەها لەوێ قسە دەکەم"، ئەو سیاسەتمەدارە ئاماژەی بەوەدا.