ووتەبێژی کرێملین دیمیتری پێسکۆڤ : نە ڕووسیا و نە چین چەکی ئەتۆمی تاقی ناکەنەوە

Dîroka Belavkirin :
ووتەبێژی کرێملین دیمیتری پێسکۆڤ : نە ڕووسیا و نە چین چەکی ئەتۆمی تاقی ناکەنەوە
پەیامی کورد   ...   ووتەبێژی کرێملین دیمیتری پێسکۆڤ : نە ڕووسیا و نە چین چەکی ئەتۆمی تاقی ناکەنەوە

▫️ پێسکۆڤ ڕایگەیاند کە پووتین فەرمانی ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکانی نەداوە؛ سەرەتا دەبێت توانای جێبەجێ کردنیان دیاری بکرێت.

▫️ جەختیشی لەوە کردەوە کە لە ئێستادا نە ڕووسیا و نە چین تاقیکردنەوەی لەو شێوەیە ئەنجام نادەن. سکرتێری ڕۆژنامەوانی سەرۆکایەتی کۆماری هەروەها ووتی : پووتین چەندین جار ڕایگەیاندووە کە ڕووسیا پابەندە بە ئەرکەکانی خۆیەوە بۆ قەدەغەکردنی تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی.

▫️ پێسکۆڤ لە درێژەی قسەکانی دا ووتی : پووتین ڕایگەیاند کە ڕووسیا پابەندە بە قەدەغەکردنی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان، بەڵام ئەگەر ووڵاتێکی دیکە ئەو کارە بکات، مۆسکۆ یەکسانی دەپارێزێت.