پەیامی کورد ... سکرتێری گشتی پێشووی ناتۆ دەڵێت ناتۆ جەنگی جیهانی سێیەم لەسەر ئۆکراین دەست پێناکات
🔸جینس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی پێشووی ناتۆ بە ڕۆژنامەی تایمزی ڕاگەیاندووە، داواکارییەکەی ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی لە شوباتی ٢٠٢٢ بۆ درووستکردنی ناوچەی دژە فڕین بەسەر ئۆکراین دا ڕەت کردووەتەوە، چونکە بە مانای هێرشکردنە سەر بەرگرییە ئاسمانییەکانی ڕووسیا و بیلاڕووسیا دەبوو، هەنگاوێک کە دەکرا شەڕێکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ناتۆدا لێبکەوێتەوە.
"ئەگەر فڕۆکەیەک یان کۆپتەرێکی ڕووسی لە ئاسمان دا بووایە، دەبوو بیخەینە خوارەوە و دواتر لە شەڕێکی تەواوەتی نێوان ناتۆ و ڕووسیادا دەبووین. وە ئامادە نەبووین ئەو کارە بکەین. بڕیارەکەی بایدن هەمان شت بوو: 'ئێمە ناچینە مەترسی جەنگی جیهانی سێیەم لەسەر ئۆکراین '".