ڕۆژنامەی لۆفیگارۆی فەرەنسی ڕاپۆرتێکی گرینگ سەبارەت بە ساختەکارییەکی گەورەی ڕەزا پەهلەوی بڵاو دەکاتەوە
ڕۆژنامەی لۆفیگارۆی کۆنەپەرستی فەرەنسی لە ڕاپۆرتێکی لێکۆڵینەوەدا ئاشکرای کردووە کە تۆڕێکی بەرفراوان لە ئەکاونتە ساختە هاوئاهەنگەکان لە سۆشیال میدیا بە شێوەیەکی ڕێکخراو بۆ پشتیوانی لە ڕەزا پەهلەوی کوڕی دوایین شای ئێران و بە ئامانجی کاریگەری لەسەر ڕای گشتی ئێران کاردەکەن.
بە ووتەی لۆفیگارو ئەم هەڵمەتە بەشێکە لە “شەڕی دیجیتاڵی” فراوانتر لە دژی کۆماری ئیسلامی کە دەگەڕێتەوە بۆ ئیسرائیل و لە هەمان کات دا تووندتر بوونی فشارە سیاسییەکان، هەڕەشە سەربازییەکانی ئەمریکا و لاوازبوونی پێگەی ناوخۆیی حکوومەتی ئێران زیادی کردووە.
بەگوێرەی ئەو دەرئەنجامانەی توێژەرانی بواری "زانیاری ساختە" کە لۆفیگارو ئاماژەی پێ دەکات، هەزاران ئەکاونتی ساختە لە تۆڕەکانی وەک ئێکس و ئینستاگرام و تێلێگرام پەیامی هاوشێوە و هاوئاهەنگ بە بەکارهێنانی ناوی ساختە و وێنە و هەندێک جاریش ناوەڕۆکی ساختە بڵاودەکەنەوە کە بەهۆی زیرەکی دەستکردەوە درووست دەبن. ئەم ئەکاونتانە بە تایبەتی لەسەر تیشک خستنە سەر ڕەزا پەهلەوی وەک بەدیلێکی سیاسی و زیادەڕەوی کردن لە پشتیوانی جەماوەری بۆی و چاندنی کۆدەنگییەکی نێودەوڵەتی لە دەوری سەرکردایەتییەکەی.
فیگارۆ دەنووسێت کە شیکارییەکانی شێوازەکانی پۆست کردن، کاتی هەماهەنگی نامەکان و قەبارەی زۆری "لایک" و دووبارە پۆست کردنەوە ئاماژەن بۆ کارێکی ڕێکخراو، نەک چالاکی خۆبەخۆی بەکارهێنەرە.