له درێژەی شەپۆلی دەست بەسەرکردنی سەرەڕۆیانە لە کوردستان، دوای دوایین ناڕەزاییەکان، بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە.

Dîroka Belavkirin :
له درێژەی شەپۆلی دەست بەسەرکردنی سەرەڕۆیانە لە کوردستان، دوای دوایین ناڕەزاییەکان، بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە.
  • له درێژەی شەپۆلی دەست بەسەرکردنی سەرەڕۆیانە لە کوردستان، دوای دوایین ناڕەزاییەکان، بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە.

ڕۆژی هەینی، ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "ئازاد ڕەسوولی‌فەرد" و "ڕەحیم شیلانی"، خەڵکی بووکان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەست بەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دەست بەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییانە بەبێ هیچ حوکمێکی قەزایی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە ئەنجام دراوە.

شایانی باسە، کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەست بەسەرکردن، تۆمەتەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم دوو هاووڵاتییە لە بەردەست دا نییە.