بەڕێوەچوونی دانووستانە ئەتۆمییەکەی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا لە عۆممان هەڵوەشایەوە
باراک ڕاوید، پەیامنێری ئاکسیووس بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی عەرەبی ڕایگەیاندبوو کە بڕیارە ڕۆژی هەینی دانووستانی ئەتۆمی نێوان ڕێژیمی ئێران و ئەمریکا لە عۆممان بەڕێوە بچێت.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، ئیدارەی دۆناڵد ترامپ بە داواکاری کۆماری ئیسلامی بۆ گواستنەوەی شوێنی دانووستانەکان لە تورکیاوە بۆ عۆممان ڕازی بووە. بەڵام هێشتا ڕاوێژەكان سەبارەت بە ئەگەری بەشداری کردنی ووڵاتانی عەرەبی و موسڵمان لە ناوچەکە لەم وتووێژانەدا بەردەوامن.
بەڵام لە دواهەمین سات دا دانووستانە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا و ئێران هەڵوەشایەوە و تاران دانووستانەکانی جیا پرسی ئەتۆمی ڕەت دەکاتەوە
دانووستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کە بڕیار بوو ڕۆژی هەینی بەڕێوە بچێت، هەڵوەشایەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، هەڵوەشاندنەوەکە دوای ئەوە هات کە تاران ڕایگەیاند کە ئامادە نییە گفتوگۆ لەسەر بابەتەکانی جگە لە پرسی ئەتۆمی بکات.