پەیامی کورد ... ترامپ دانی بەوەدانا کە ئۆکراین خاکی خۆی لەدەست داوە
🔸دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ووڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە لایەنی خاکی یەکلایی کردنەوەی ململانێییەکانی ئۆکراین ڕایگەیاند، ئۆکراین خاکی خۆی لەدەست داوە.
🔸 ترامپ لە میانی مەراسیمێک دا لە کۆشکی سپی ووتی "باشە، ئەوان پێشتر ئەو خاکەیان لەدەستداوە. ڕاشکاوانە بڵێم خاکەکە لەدەستچووە".
🔸پێشتر ڤلاێیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا لە کرێملین پێشوازی لە ستیڤ ڤیتکاف نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا و جەرد کوشنەر زاوای سەرۆکی ئەمریکا و دامەزرێنەری کۆمپانیای Affinity Partners ئەفینیتی پارتنەرز کردبوو. سەردانەکەی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ ڕووسیا پەیوەست بوو بە گفتوگۆی پلانی ئاشتی ئەمریکا بۆ ئۆکراین . بە ووتەی پووتین، لایەنی ئەمریکی 27 خاڵی بەسەر چوار پاکێج دا دابەش کردووە و پێشنیاری کردووە بە جیا گفتوگۆیان لەسەر بکرێت.