پەیامی کورد ... ترامپ : واشینتۆن ئۆپراسیۆنی زەمینی لە مەکسیک دژی کارتێلەکانی ماددە هۆشبەرەکان دەست پێدەکات
🔸 بە ووتەی دۆناڵد ترامپ، ئەمریکا لەسەدا ٩٧ی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر لە ڕێگەی دەریاوە ڕێگری کردووە و ئێستا پلانی هێرشی زەمینی لە دژی کارتێلەکان دادەڕێژێت.
🔸 هەروەها ووتی : "کارتێلەکانی ماددە هۆشبەرەکان حوکمڕانی مەکسیک دەکەن، زۆر بەداخەوە دەبینین چی بەسەر ئەم ووڵاتەدا هاتووە".