پەیامی کورد ... دامەزراوەى "ڕەن"ى ئەمریکى : ئەگەرى لێدان لەئێران لەلایەن واشینتۆن و ئیسرائیل ەوە بەرزە
RANE Worldview – واشینتۆن / تاران
سەرەڕای سەرهەڵدانەوەی هەوڵ و سیگناڵە دیپلۆماسییەکان، دانووستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەهۆی "داواکارییە ماکسیمالیستەکانی واشینتۆن" و "هێڵە سوورەکانی تاران"ەوە لەبەردەم مەترسییەکی جیددی چەق بەستوویی یان داڕمان دایە. لە کاتێکدا هەردوولا لەسەر مێزی گفتوگۆن، هاوکات ئامادەکارییە سەربازییەکانیان لە سەرانسەری ناوچەکەدا بە خێرایی زیاد کردووە، ئەمەش گومان درووست دەکات کە ئایا دیپلۆماسی دەتوانێت ڕێگری لە ململانێیەکی گەورەتر بگرێت یان نا.
*** مەترسییەکانی شکستی دیپلۆماسی
بەپێی شیکارییەکانی دامەزراوەی RANE، درێژەخایەن بوونی گفتوگۆوەکان بەبێ ئەنجامێکی کۆنکرێتی، ئەگەری پەنابردنی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ بژاردەی سەربازی دژی ئێران بە بەرزی دەهێڵێتەوە. هەر کردەوەیەکی لەو شێوەیەش دەبێتە هۆی کاردانەوەی توندی ناوچەیی کە تەنها ئیسرائیل ناگرێتەوە، بەڵکوو دەوڵەتانی کەنداو و ڕێڕەوە ستراتیژییەکانی ووزەی جیهانیش ڕووبەڕووی مەترسی تۆڵەسەندنەوە دەکاتەوە.
*** کڕینی کات بۆ پەرەسەندن
شیکەرەوەکان هۆشداری دەدەن کە تەنانەت گفتوگۆ سنووردارەکانی ئێستاش ڕەنگە تەنها وەک ئامرازێک بۆ "کڕینی کات" بەکاربهێندرێن. لە جیاتی ئەوەی ئەم گفتوگۆیانە ببنە بنەمایەک بۆ ڕێککەوتنێکی بەردەوام، ئەگەری ئەوە هەیە هەردوولا ئەم دەرفەتە بۆ بەهێزکردنی پێگەی سەربازی و ئامادەکاری بۆ پەرەسەندنەکانی داهاتوو بقۆزنەوە.
*** کاریگەرییەکان لەسەر ئاسایش و بازاڕ
شکستی ئەم پرۆسە دیپلۆماسییە نەک تەنها نەخشەی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت، بەڵکوو کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر سەقامگیری بازاڕەکانی ووزە و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبێت. ڕێڕەوەکانی گواستنەوەی نەوت لە ناوچەکەدا یەکێکن لەو خاڵە هەرە هەستیارانەی کە لە کاتی هەر ململانێیەکدا دەبنە ئامانج.