دانی پێدانانی شەمخانی شەڕ حەتمیە ؛ دەبێت ئامادەبین، بەڵام کات بۆ دیپلۆماسی هێشتا هەیە
عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری سیاسی خامنەیی خیانەتکار لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ تۆڕی ئەلمەیادین دانی بەوەدانا کە شەڕ "لەگەڵ دوژمنان و بەتایبەت ئەمریکا" حەتمیە و پێویستە هێزە نیزامییەکان ئەوە بە حەتمی بزانن.
ئەو ووتی لەڕووی سیاسییەوە هێشتا کات بۆ ڕێگریکردن لە شەڕ ماوە و پێویستە لە دەرفەتی دیپلۆماسی بە شێوەیەکی درووست كەڵك وەربگیرێت. شەمخانی ئەمریکای بە تاکە لایەنی دانووستانکاری باوەڕپێکراو زانی و گوتی کە گفتوگۆكان دەبێ سنووردار بە پرسی ئەتۆمی بێ، بەبێ هەڕەشە و هەلومەرجی ناعەقڵانی.