پەیامی کورد ... داوا دەکرێت لێپێچینەوە لە ترامپ لە کۆنگرێسی ئەمریکا دا بکرێت
▫️ ئەپریل دیلانی ئەندامی کۆنگرێس داوای لێکۆڵینەوە لە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا دەکات بەهۆی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکانی لە ڤەنزۆئێلا بەبێ ڕەزامەندی کۆنگرێس.
▫️ شەوی شەممە تەقینەوەکان کاراکاسیان هەژاند. سەرۆک دۆناڵد ترامپ بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەمریکا هێرشی ئاسمانی گەورەی بۆ سەر پایتەختی ڤەنزۆئێلا ئەنجامداوە و مادۆرۆ و هاوسەرەکەی دەستگیرکراون و بە کەشتی بردراونەتە دەرەوەی ووڵات. وادیارە سەرەتا ببرێنە بنکەی سەربازی ئەمریکا لە گوانتانامۆ بەی، لەوێشەوە بە فڕۆکە ڕەوانەی نیۆیۆرک کران و ئێستا لە ناوەندێکی دەستبەسەرکردن لە بروکلن ڕاگیراون.
▫️ دەسەڵاتدارانی کاراکاس پێیان وایە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ دەست بەسەرداگرتنی سەرچاوە نەوتی و کانزاکانی ڤەنزۆئێلا بووە. ئیڤان گیل پینتۆ، وەزیری دەرەوەی ڤەنزۆئێلا ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکەوە زیانی گیانی لە خەڵکی سڤیل و کارمەندانی سەربازیدا کەوتووەتەوە.
▫️ دادگایەک لە نیۆیۆرک کۆتایی بە یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی سەرۆکی ڤەنزۆئێلا هێنا. ناوبراو بە تۆمەتی "پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی تیرۆری ماددە هۆشبەرەکان، بازرگانیکردن بە کۆکاین، هەڵگرتنی دۆشکە و تەقەمەنی و پیلانگێڕی بۆ بەکارهێنانیان دژی ئەمریکا"، تا چوار سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە. مادۆرۆ ئەو تۆمەتەی ڕەتکردووەتەوە. دادوەر بڕیاریدا ئەو سیاسەتمەدارە لە 17ی ئازاردا لە دادگا ئامادەبێت.