وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: هێرشەکان بۆ سەر کورد لە حەلەب مەترسیدار و کوشندەن

Dîroka Belavkirin :
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: هێرشەکان بۆ سەر کورد لە حەلەب مەترسیدار و کوشندەن
پەیامی کورد... وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: هێرشەکان بۆ سەر کورد لە حەلەب مەترسیدار و کوشندەن

ڕۆژی پێنجشەممە، گدعۆن ساعەر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەو هێرشانەی کە هێزەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری لە حکومەتی گواستنەوەی سووریا (حکومەتی کاتی) دژی کورد لە شاری حەلەب ئەنجامی دەدەن، "مەترسیدار و کوشندەن".

ساعەر لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی (ئێکس) نووسیویەتی: "ئەو هێرشانەی هێزەکانی حکومەتی سووریا دژی کەمینەی کورد لە شاری حەلەب ئەنجامی دەدەن، مەترسیدار و کوشندەن."

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گشتی و ڕۆژئاوا بە تایبەتی، قەرزاری کوردن کە بە ئازایەتی و سەرکەوتوویی دژی داعش جەنگان."

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل وتیشی: "سەرکوتکردنی سیستماتیک و خوێناویی کەمینە جیاوازەکان لە سووریا، لەگەڵ بەڵێنەکانی سووریای نوێدا ناگونجێت."

ئاماژەی بەوەش کرد کە بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێتە هۆی پەرەسەندنی توندوتیژی لەلایەن "ڕژێمی سووریاوە"، وەک خۆی دەڵێت.