🚨 سوپای ئیسرائیل خۆی بۆ ئەگەری هێرشی مووشەکی ئێران ئامادە دەکات

Dîroka Belavkirin :
🚨 سوپای ئیسرائیل خۆی بۆ ئەگەری هێرشی مووشەکی ئێران ئامادە دەکات
پەیامی کورد    ...   سوپای ئیسرائیل خۆی بۆ ئەگەری هێرشی مووشەکی ئێران ئامادە دەکات

کەناڵی ١٣ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، ئیال زامیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەو ووڵاتە، فەرمانی بە فەرماندە سەربازییەکان کردووە بۆ ئەگەری گەیشتنی مووشەکی ئێران بۆ خاکی ئیسرائیل ئامادەبن. 

بەگوێرەی ئەو تۆڕە، ئەم هۆشدارییە لە چوارچێوەی هەڵسەنگاندنە ئەمنییە نوێیەکانی سوپای ئیسرائیل سەبارەت بە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران دەرچووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئیال زەمیر هەروەها ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئەمریکا بڕیاری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران بدات، پێش وەختە حکوومەت و سوپای ئیسرائیل ئاگادار دەکاتەوە. 

کەناڵی ١٣ لە زاری زەمیرەوە بڵاویکردەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترامپ لە ئەگەری هێرشدا، هەماهەنگی ئەمنی پێویست لەگەڵ تەلئەڤیڤ دەکات.