سیاسەتمەدارێکی ئەمریکی: بێدەنگیی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەرامبەر هێرش بۆ سەر هەسەدە وەک گڵۆپی سەوز لێکدەدرێتەوە

Dîroka Belavkirin :
سیاسەتمەدارێکی ئەمریکی: بێدەنگیی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەرامبەر هێرش بۆ سەر هەسەدە وەک گڵۆپی سەوز لێکدەدرێتەوە
پەیامی کورد... سیاسەتمەدارێکی ئەمریکی: بێدەنگیی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەرامبەر هێرش بۆ سەر هەسەدە وەک گڵۆپی سەوز لێکدەدرێتەوە

نادین ماینزا، سەرۆکی پێشووی لیژنەی ئەمریکا بۆ ئازادییە ئاینییە نێودەوڵەتییەکان، دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند: "بێدەنگیی ویلایەتە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر هێرش بۆ سەر هەسەدە  وەک گڵۆپی سەوز تێدەگەرێت، ئەمەش مەترسیی دەسپێکردنی هێرش بۆ سەر تەواوی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زیاد دەکات، کە تێیدا کەمینە ئاینی و نەتەوەییەکان گەورەترین باج دەدەن."

ماینزا لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" ئاماژەی بەوە کرد کە "حکومەتی سووریا هێز و چەکی قورس بۆ بەرەی (دێر حافر) دەگوازێتەوە، هەروەها فڕۆکەی تورکیش لە ناوچەکە بینراون."

ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەم کۆکردنەوەی هێزە و ئەم هێرشە "پێشێلکارییەکی ڕاستەوخۆی ئەو مەرجانەیە کە بۆ هەڵگرتنی سزاکانی قەیسەر دیاریکراون."

هەروەها ڕوونیکردەوە "ئەگەر حکومەتی سووریا کردەوە توندوتیژییەکان ڕانەگرێت و نەچێتە ناو دانوستان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار، ئەوا دەبێت سزای دیاریکراو و ئاراستەکراو  بەسەریدا بسەپێنرێت."