​​​​​​​سی ئێن ئێن : خۆپیشاندەران لە تاران باس لە كەڵەكەبوونی تەرمەكان لە نەخۆشخانەكان دوای سەركوتی ناڕەزایەتییەكان لە لایەن حكوومەتەوە دەكەن

Dîroka Belavkirin :
​​​​​​​سی ئێن ئێن : خۆپیشاندەران لە تاران باس لە كەڵەكەبوونی تەرمەكان لە نەخۆشخانەكان دوای سەركوتی ناڕەزایەتییەكان لە لایەن حكوومەتەوە دەكەن
پەیامی کورد    ...   سی ئێن ئێن : خۆپیشاندەران لە تاران باس لە كەڵەكەبوونی تەرمەكان لە نەخۆشخانەكان دوای سەركوتی ناڕەزایەتییەكان لە لایەن حكوومەتەوە دەكەن

کەناڵی سی ئێن ئێن بە پشت بەستن بە خۆپیشاندەران و شایەتحاڵان لە تاران بڵاویکردەوە، دوای سەركوتی تووندی ناڕەزایەتییەكان لە لایەن هێزەکانی حکوومەت، تەرمی كوژراوەكان لە هەندێك لە نەخۆشخانەكان كەڵەكە بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، خۆپیشاندەران ڕایانگەیاندووە، ژمارەی زۆری بریندار و کوژراوەکان لە ئەنجامی سەركوتی تووندوتیژانەی هێزە ئەمنییەکانەوە، ناوەندە پزیشکییەکانی خستووەتە قەیرانێکی گەورەوە. شایەتحاڵەکان بارودۆخی نەخۆشخانەکانیان بە "وەسف نەکراو" وەسف کردووە.

سی ئێن ئێن جەخت لەوە دەکاتەوە کە بە هۆی سنووردارکردنی تووندی ئینتەرنێت و ژینگەی ئەمنی کە لە ئێران دا زاڵ بووە، ناتوانرێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ هەموو ووردەکارییەکانی ئەم ڕاپۆرتانە پشتڕاست بکرێتەوە، بەڵام ئەو زانیارییانەی باس دەکرێن لەگەڵ چەندین گێڕانەوەی دیکەی سەرکوتکردنی بەربڵاوی ناڕەزایەتییەکان یەکدەگرنەوە.