پەیامی کورد ... سێنتکام : دەست بەسەرداگرتنی نەوت هەڵگر لەلایەن سوپای پاسدرانەوە پێشێل کردنی یاسای نێونەتەوەیی یە
سێنتکام لە بەیاننامەیەکدا، دەست بەسەرداگرتنی نەوتهەڵگری ''تالارا''ی بە ئاڵای دوورگەکانی مارشال لەلایەن سوپای پاسدارانی بە پێشێل کردنی بەئەنقەستی یاسا نێونەتەوەییەکانی زانییوە و دەڵێت ئەم هەنگاوە لە ئاوە نێونەتەوەییەکانی گەرووی هۆرمۆزەوە ڕوویداوە، شوێنێکە کە هیچ پاساوێکی بۆ مافی دەستێوەردانی نیزامی ئێران تێدا نییە.
ئەمریکا هوشداری داوە کە ئەم هەڵسوکەوتانەی ڕێژیم ڕەوتی ئازادی بازرگانی جیهانی تێک داوە و بۆ سەر ئەمنییەتی ڕێرەوەکانی ووزەی جیهان هەڕەشەیە.
سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە ئەم نەوتهەڵگرە بە دەستووری دادوەری و بە هۆکاری سەرپێچی ڕاگیراوە، بەڵام پێشینەی چەند ساڵەی ئێران لە دەست بەسەرداگرتنی کەشتیەکان دا بە پاساوگەلێکی ناڕوونی وەکوو قاچاخ و ناکۆکییە یاساییەکان، بووەتە هۆی بێ متمانەیی نێونەتەوەیی.
کارناسانی ئەمنییەتی دریاییش ڕایانگەیاندووە کە نەوت هەڵگرەکە لە ڕێی ئاسایی بازرگانی لە شارجە بۆ سەنگاپوور ڕۆیشتووە و هیچ نیشانەیەک لە هەڕەشەی تێدا نەبووە.