لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەدا، سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ڕژێم لە ژێر چاودێری ئیسرائیل دا بووە

Dîroka Belavkirin :
لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەدا، سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ڕژێم لە ژێر چاودێری ئیسرائیل دا بووە
پەیامی کورد   ...   لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەدا، سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ڕژێم لە ژێر چاودێری ئیسرائیل دا بووە

بەرپرسانی سەربازی ئیسرائیل لە دوایین چاوپێکەوتنیان دا ڕایانگەیاند کە لە کاتی جەنگی ١٢ ڕۆژەدا ئێمە چاودێری سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێرانمان دەکرد.

بەرپرسانی سەربازی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ تۆڕی N12 ڕایانگەیاند کە هێزی ئاسمانی ووڵاتەکەی لە كاتی جەنگی ١٢ ڕۆژەدا،  توانیویەتی چاودێری جووڵەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی و مووشەکەکانی ئێران بکات.

بە ووتەی ئەم بەرپرسانە، خزمەتگوزاری تەکنۆلۆژیای زانیاری هێزی ئاسمانی (ITS) ڕێڕەو و خاڵەکانی ئۆپراسیۆنەکانی ئێرانی دەستنیشان کردووە و فڕۆکەوانە ئیسرائیلییەکانی ئاگادارکردووەتەوە بۆ ئەوەی ناوچە مەترسیدارەکان لە ئۆپراسیۆنەکاندا لەبەرچاو بگیرێن.

ڕاپۆرتەکە دەریدەخات کە ئیسرائیل بانگەشەی ئەوە دەکات کە توانیویەتی بە ووردی چاودێری جمووجۆڵەکانی ئێران بکات و بڕیارەکانی هێزی ئاسمانی خۆی بە پشت بەستن بە هەڕەشە ئەگەرییەکان ڕێنمایی بکات.