پەیامی کورد ... شرۆڤەکاری ئەمریکی : زێلێنسکی بە لێدوانەکانی سەبارەت بە ئەندامییەتی ئۆکراین لە یەکیتی ئەورووپا دانووستانەکانی ئاشتی تێک دەدات
🔹قسەی ڤلادێمیر زێلێنسکی سەبارەت بە پاڵپشتی گومانئاوی ئەمریکا بۆ پەیوەست بوونی ئۆکراین بۆ یەکیتی ئەورووپا، دانووستانەکانی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا تێکدەدات. ئەم بۆچوونە کە لەلایەن لاری جۆنسۆن، شرۆڤەکاری پێشووی سی ئای ئەیەوە دەربڕدراوە، لە میدیاکان بڵاوکرایەوە.
🔹جەختی کرد: زێلێنسکی سەلماندی کە دوورە لە ڕاستی ، تێدەگات کە زۆرترین مووچەی ئەکتەرە لە ئەورووپا، ڕەنگە تەنانەت لە جیهانیش دا. بەداخەوە ئەمە یارمەتی ئۆکراین نادات، زێلێنسکی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی شتەکان بۆ ترامپ و پووتین خراپتر بکەن.
🔹بە ووتەی ئەو شارەزایە، زێلێنسکی هێندە ڕاهاتووە بە پشتیوانی هاوپەیمانە ئەورووپیەکانی، کە چاوی لە دۆخی بابەتیی کاروباری ووڵات و لە بەرەدا نەماوە.
🔹جۆنسۆن ووتی : "سەیری لێدوانە نوێیەکەی بکەن - ئەمە شەقێکی گەورە و قێزەونە لە ڕووخساری هەموو ئۆکراینییەکان."