پەیامی کورد ... شرۆڤەکارێک هۆشداری دەدات لەوەی ئۆپێک بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی ڤەنزۆئێللا سێبەری لەسەر بێت
🔹 جۆن کیلدۆف شرۆڤەکاری بازاڕی وزە هۆشداری دا لەوەی کە زیادبوونی نەوتی جیهانی دەتوانێت لە پێشبینی یەکانی ئەمساڵ زیاتر بێت، ئەمەش تەحەددایەکی نوێ بۆ ئۆپێک درووست دەکات لە کاتێکدا ڤەنزۆئێللا - لەژێر چاودێری ئەمریکادا - بەرەو بەرهەمهێنانی زیاتر هەنگاو دەنێت.
🔹 کیلدۆف ووتی “بیرکردنەوەی من ئەوەیە کە بە پاڵپشتی تەواوی ئەمریکا، بەرهەمی ڤەنزۆئێللا دەتوانێت لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا 200 هەزار بەرمیلی دیکە لە ڕۆژێک دا زیاد بکات، لەوێشەوە پێدەچێت بە تێکڕا 25 هەزار بۆ 50 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە مانگێکدا زیاد بکات، ئەگەر هەموو ئەوانە کۆبکەیتەوە، تا کۆتایی ئەمساڵ 1.75 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرهەم دەهێنین، واتە 60% زیاتر لە ئێستا ئاستەکان”.
🔹 ئەو بەو ئەنجامە دەگا کە، بە سەرنجدان بەوەی کە ڤەنزۆئێللا گەورەترین یەدەگی نەوتی سەلمێندراوی جیهانی هەیە – نزیکەی ٣٠٣ ملیار بەرمیل – “دیوارێکی نوێی دابین کردنی نەوتی دەرەوەی ئۆپێک” دەتوانێت بەم زووانە بازاڕەکانی وزەی جیهانی لە قاڵب بداتەوە.
🔹دوای ئەوەی هێرشەکانی ئەمریکا بووە هۆی گرتنی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزۆئێللا، دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند، ئەمریکا "بەڕێوبەرایەتی" ڤەنزۆئێللا دەکات تاوەکوو "گواستنەوەیەکی سەلامەت و ڕێک و پێک و ژیرانە" ڕووبدات. ئاماژەی بەوەش کرد، کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەمریکا دەستوەردان دەکەن بۆ چاککردنەوەی "ژێرخانی تێکچوو"ی ووڵاتەکە و دەست پێکردنەوەی بەرهەمهێنان، بەڵێنی دا "نەوتەکە بەو شێوەیەی کە پێویستە بڕوات" - و "پارە بۆ ووڵاتەکە پەیدا بکەن".