پەیامی کورد ... عێراقچی : لە بارودۆخی ئێستادا هیچ ئاسۆیەک بۆ دەستپێکردنەوەی دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا نییە
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ڕێژیم ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەر، جەختی لەوە کردەوە کە: لە بارودۆخی ئێستادا هیچ ئاسۆیەک بۆ دەستپێکردنەوەی دانووستان لەگەڵ ئەمریکا نییە و تاران هیچ ڕێبازێکی ئەرێنی و بونیاتنەر لە واشینتۆنە وە نابینێت.
ناوبراو ووتی : گفتوگۆ تەنیا ئەو كاتە دەکرێت کە ئەمریکا ئامادەی دانووستانێکی بەرابەر و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بردنەوە- و بردنەوەی هەبێ.
ئەم قسانە لە كاتێكدایە كە سێ ڕۆژ لەمەوبەر دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئێران داوای هەڵگرتنی سزاکانی کردووە و ئامادەی گفتوگۆ كردنە..
پێویستە بگوترێ كە گرژییەكانی نێوان تاران و واشینتۆن دوای شەڕی دوانزە ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل و گەڕانەوەی گەمارۆوە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئێران زیاتر بووە.