لیندسی گراهام : ترامپ بەڵێنەکەی بۆ یارمەتیدانی خۆپیشاندەرانی ئێران جێ بەجێ دەکات
سێناتۆر لیندسی گراهام، سێناتۆر و نەیارێکی سەرسەختی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندان، لە بەرنامەی “فۆکس نیووز یەكشەممە"دا جەختی لەوە کردەوە: سەرۆک ترامپ كار بە بەڵێنەكەی خۆی بۆ خەڵکی ئێران دەكات.
گراهام بە ئاماژەدان بە پەیامەکەی ترامپ بۆ خۆپیشاندەران، کە پێی وتوون "بەردەوام بن لە ناڕەزایەتی دەربڕین، هاوکاری لە ڕێگایە"، ووتی: متمانەی تەواوم هەیە کە ترامپ پابەندی بەڵێنەکەی دەبێت، ئەگەر پاشەکشە بکەین و ڕژێم لە دەسەڵات دا بمێنێتەوە، ئەوا ١٠٠ ساڵ ئاژاوەگێڕیمان لە ناوچەکەدا دەبێت.
پێشتر خامنەیی بە هیتلەر بەراورد کردبوو و گوتی: لەگەڵ عەلی خامنەیی ناتوانرێت ڕێککەوتن بکەیت.
هەروەها سێناتۆری کۆماریخواز جان کۆرنین بە ئاماژەدان بە درێژەی ئێعدامەکان لە ئێران نووسیویەتی: لە ئێران لەسێدارەدانەکان نەوەستاون.