لیندسی گراهام : خامنەیی هیتلەری سەردەمی مۆدێرنە؛ ترامپ، “ڕییگان پڵەسی سەردەمی ئێمە” دەبێت سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکوژێت

Dîroka Belavkirin :
لیندسی گراهام : خامنەیی هیتلەری سەردەمی مۆدێرنە؛ ترامپ، “ڕییگان پڵەسی سەردەمی ئێمە” دەبێت سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکوژێت
پەیامی کورد    ...   لیندسی گراهام : خامنەیی هیتلەری سەردەمی مۆدێرنە؛ ترامپ، “ڕەیگان پڵەسی سەردەمی ئێمە” دەبێت سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکوژێت

لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا لە لێدوانێکی بێ وێنە و بێ باکانەدا، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە “نازی ئایینی” و “هیتلەری سەردەمی مۆدێرن” ناوبرد و بە ڕاشکاوی داوای کوشتنی ڕێبەرانی ئەم ڕێژیمەی کرد، کە بە ووتەی خۆی بە کوشتنی خەڵکی ئێران و سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان و هەناردەکردنی تیرۆر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بە بارمتە گرتووە. لە هەمان کات دا گراهام دۆناڵد ترامپ ی بە “ڕۆناڵد ڕیگان پڵەسی سەردەمی ئێمە” وەسف کرد و داوای لێکرد لەگەڵ گەلی ئێران بوەستێت و کۆتایی بەم ڕژێمە بهێنێت.