لیژنەی ئاشتی لە پەرلەمانی تورکیا" بڕیاری سەردانیکردنی ئۆجەلان لە ئیمراڵی دەدات

Dîroka Belavkirin :
لیژنەی ئاشتی لە پەرلەمانی تورکیا" بڕیاری سەردانیکردنی ئۆجەلان لە ئیمراڵی دەدات


 لیژنەی ئاشتی لە پەرلەمانی تورکیا، سەرەڕای ڕەتکردنەوەی لەلایەن پارتی گەلی کۆماری (CHP)ـەوە، دوێنێ هەینی بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دا سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان لە ئیمراڵی بکات.
سەردانی چاوەڕوانکراوی پەرلەمانتارانی پارتە جیاوازەکانی پەرلەمانی تورکیا بۆ لای ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان لە زیندانی ئیمراڵی، مشتومڕێکی فراوانی لێکەوتەوە، بەتایبەت لە سەروبەندی دەنگدان لەسەر بڕیارەکە لەو لیژنە پەرلەمانییەی کە بەرپرسیارە لە داڕشتنی چوارچێوەی یاسایی بۆ چەکداماڵینی پارتەکە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا.
هەریەک لە پارتی داد و گەشەپێدان AKP)ی دەسەڵاتدار و پارتی گەلی کۆماری CHP)ی گەورەترین پارتی ئۆپۆزیسیۆن، کە زۆرینەی لیژنە پەرلەمانییەکە بە ناوی "لیژنەی هاوپشتیی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی" پێکدەهێنن، وریایی و هەستیارییەکی زۆریان نیشان داوە لە مامەڵەکردن لەگەڵ بڕیاری ڕۆیشتن بۆ ئیمراڵی بە مەبەستی دیدار لەگەڵ ئۆجەلان و گوێگرتن لە هەڵسەنگاندنەکانی سەبارەت بە پرۆسەکە.