پەیامی کورد ... لەناوبردنی توانای ئەتۆمی ئێران مەرجێک بوو بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەز، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەک دا بە ئاماژەدان بە هێرشی واشینتۆن بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند: لەناوبردنی توانای ئەتۆمی تاران مەرجی سەرەکی بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو.
ترامپ جەختی لەوە کردەوە لە ئەگەری مانەوەی ئەم توانایە "هیچ ڕێککەوتنێک لە ناوچەکەدا ئەگەری نەبوو" و بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران "سێبەرێکی هەڕەشەئامێز"بەسەر ووڵاتانی وەک سەعوودیە، قەتەر و ئیمارات بوو.
هەروەها بە ئاماژە بە وردەکارییەکانی ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییە زیادی کرد کە بەرپرسانی ڕژیم ئاگاداری ناردنی فڕۆکە بۆمبڕێژکراوەکانی "بی دوو" بوون، بەڵام بەهۆی دزێوی ئەو فڕۆکانە، نەیانتوانی شوێنپێیان بگرن.
بە ووتەی ترامپ، ئەو بۆمبانەی کە لەلایەن ئەم بۆمبڕێژکراوانەوە فڕێدراون، بە وردبینییەکی زۆر ئامانجە دیاریکراوەکانیان پێكاوە.