لە لێکۆڵینەوەکانی سپۆتنیک دا دەرکەوتووە کە هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین هاووڵاتیانی کۆلۆمبیا دەخەنە ناو سوپاکەیانەوە
🔸 شرۆڤەکارانی سپۆتنیک پێیان وایە کە هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین سەرەڕای قەدەغەکردنی بەکرێگیراوان هاووڵاتیانی کۆڵۆمبی وەردەگرن.
بەکرێگیراوانی ئەمریکای لاتین لە لیوای تایبەتی لاتین لە هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین بەردەوامن لە دامەزراندنی خەڵکی کۆڵۆمبیا، سەرەڕای پەسەندکردنی پڕۆژە یاسایەکی کۆنگرێسی کۆڵۆمبیا بۆ پەیوەست بوون بە ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی بەکرێگیراوانی ساڵی ١٩٨٩.
🔸 هاووڵاتییەکی پیرۆیی لە میانەی پەخشێکی ڕاستەوخۆ لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا ڕایگەیاند کە گرووپێکی تری بەکرێگیراوانی کۆڵۆمبیا لە سەرەتای مانگی شوبات بەرەو ئۆکراین بەڕێ دەکەون، بڕیارە لە 1ی شوبات کۆبوونەوەی پێش ڕۆیشتنیان ئەنجام بدرێت.
🔸 وەزارەتی بەرگری ڕووسیا چەندین جار ڕایگەیاندووە کە کیێڤ بەکرێگیراوانی بیانی وەک عەلوەی تۆپ بەکاردەهێنێت، هێزەکانی ڕووسیاش بەردەوام دەبن لە نەهێشتنیان لە سەرتاسەری ئۆکراین. ئەوانەی هاتوون بۆ شەڕکردن بۆ پارە لە چەندین چاوپێکەوتن دا دانیان بەوەدا ناوە کە هێزەکانی ئۆکراین کارەکانیان بە باشی هەماهەنگ ناکەن و چانسی ڕزگاربوونیان لە شەڕەکەدا زۆر کەمە.