مادۆرۆ لە نیۆیۆرک دادگایی دەكرێت

Dîroka Belavkirin :
مادۆرۆ لە نیۆیۆرک دادگایی دەكرێت
مادۆرۆ لە نیۆیۆرک دادگایی دەكرێت

بریار وایە ، نیکۆلاس مادۆرۆ بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ تاوانەکانی سەبارەت بە قاچاخی ماددەی هۆشبەر لە نیۆیۆرک ئامادە بێت.

لەمبارەوە سەرۆککۆماری کاتیی ڤەنزۆئێللا، دێلسی ڕۆدریگێز، جێگری سەرۆککۆماری ڤەنزۆئێللا کە ڕۆژی شەممە لەلایەن دیوانی باڵای ئەم ووڵاتەوە بە شێوەی کاتی بوو بە سەرۆککۆمار و ڕۆژی یەکشەممە لەلایەن ئەرتش ەوە بەفەرمی قبووڵ کرا، خوازیاری دابین کردنی پەیوەندییەکی هاوسەنگ لەسەر بنەمای ڕێز لەگەڵ ئەمریکا بووە، وڵاتێک کە مادۆرۆ و خێزانەکەی سیلیا فڵۆرسی، لە پرۆسەی هێرشێکی نیزامی لەناو ووڵاتی ڤەنزۆئێللادا گرتووە.

ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ـی بەریتانی پێشتر لە ڕاپۆرتێکی ورددا باسی لە هەوڵە تێرۆریستییەکانی سەرۆککۆماری ڤەنزوێلا بە هاوکاریی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە دژی ئەمریکا کردبوو.