مارکۆ ڕۆبیۆ : حکوومەتی ئێران نوێنەرای خەڵك و فەرهەنگی ئەم ووڵاتە نییە

Dîroka Belavkirin :
مارکۆ ڕۆبیۆ : حکوومەتی ئێران نوێنەرای خەڵك و فەرهەنگی ئەم ووڵاتە نییە
پەیامی کورد    ...   مارکۆ ڕۆبیۆ : حکوومەتی ئێران نوێنەرای خەڵك و فەرهەنگی ئەم ووڵاتە نییە

ڕۆژی چوارشەممە مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاوكردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە ووتارەکەی سەبارەت بە ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، جارێکی دیکە هەڵوێستی ڕەخنەگرانەی خۆی بەرامبەر حکوومەتی ئێران دەربڕی.

ڕۆبیۆ لەم پەیامەدا نووسیویەتی کە حکوومەتی ئێران ڕەنگدانەوەی خەڵك و فەرهەنگی ئەو ووڵاتە نییە کە پاشخانێکی مێژوویی قووڵی هەیە. جەختیشی لەوە کردەوە کە بە بڕوای ئەو، لە كەم وڵاتدا هێندەی ئێران، کەلێنێکی بەرچاو لە نێوان دەسەڵاتداران و خەڵک دا هەیە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانی دا بە ئاماژەدان بە جیاوازی نێوان کۆمەڵگای ئێران و پێکهاتە سیاسییە دەسەڵاتدارەکەی، ڕایگەیاند کە فەرهەنگ و مێژووی ئێران لەگەڵ ئەدا و ڕوانگەی ڕێبەرانی ئێستای ئەو ووڵاتە یەک ناگرێتەوە.