بەردەوامی دەست بەسەرکردن و ناڕوونی چارەنووسی مێهدی باوری، خۆپیشاندەری خەڵکی سونقوری کرماشان
دوای نزیکەی مانگێک لە دەسبەسەرکرانی مێهدی باقری، خۆپیشاندەری خەڵکی سونقور سەر بە پارێزگای کرماشان، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی بارودۆخی ناوبراو و شوێنی ڕاگیرانی نییە.
بە پێی ڕاپۆرتەكان، مێهدی باقری کە خاوەنی کافێیەک لە شەقامی تاڵەقانی ئەو شارەیە، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بەفرانبار لە لایەن چەکدارانی ئێران ەوە لە شاری سونقور دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.