ناتانیاهوو : بە ٣٦٠ پلە لە میحوەری تیرۆری کۆماری ئیسلامیمان داوە و لێدانەکانیش بەردەوام دەبن

Dîroka Belavkirin :
ناتانیاهوو : بە ٣٦٠ پلە لە میحوەری تیرۆری کۆماری ئیسلامیمان داوە و لێدانەکانیش بەردەوام دەبن
پەیامی کورد    ...   ناتانیاهوو : بە ٣٦٠ پلە لە میحوەری تیرۆری کۆماری ئیسلامیمان داوە و لێدانەکانیش بەردەوام دەبن

دوای هێرشێکی تیرۆریستی لە نزیک ئورشەلیم، بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جارێکی دیکە جەختی لە بەردەوامی چالاکییە سەربازییەکان لە دژی "میحوەری تیرۆری کۆماری ئیسلامی" کردەوە و ڕایگەیاند، ئیسرائیل لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا "لە هەموو لایەکەوە" زیانی لێداوە.

ناتانیاهوو لە لێدوانەکانی دوای ئەو هێرشە ووتی : “ئێمە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە ٣٦٠ پلە لە میحوەری تیرۆری کۆماری ئیسلامیمان داوە و ئەم پرۆسەیەش بەردەوام دەبێت، چوونکە پێویستە. “

ئاماژەی بەوە كرد، هێرشەکەی ڕۆژی سێشەممە جارێکی دیکە دەریدەخات کە دەبێت شەڕ لە بەرە جیاجیاکان بەردەوام بێت تا گەیشتن بە ئامانجی کۆتایی.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەری کۆتایی هاتنی شەڕ تەنیا کاتێک دەبێت کە دەسەڵاتی سەربازی حەماس لەناو بچێت و کەرتی غەززە بە تەواوی لە چەک دابماڵدرێت.

ناوبراو ووتی، ئیسرائیل "ئەگەری هەموو ڕێگەیەک " بۆ گەیشتن بەو ئامانجە بەكاردەهێنێت.