نوێنەری تایبەتی ترامپ و شاندی ئەمریکا بۆ سەردانی ئیسرائیل

Dîroka Belavkirin :
نوێنەری تایبەتی ترامپ و شاندی ئەمریکا بۆ سەردانی ئیسرائیل
پەیامی کورد    ...   نوێنەری تایبەتی ترامپ و شاندی ئەمریکا بۆ سەردانی ئیسرائیل

🔸 بەپێی هەواڵی میدیاکان، بڕیارە سبەی شەممە ڤیتکاف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا و کوشنەری زاوای ترامپ سەردانی ئیسرائیل بکەن و تاوتوێی کردنەوەی دەروازەی ڕەفەح لەسەر سنووری غەززە و میسر بکەن.

🔸 عەلی شەعث سەرۆکی لیژنەی نیشتمانی بۆ ئیدارەی غەززە پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هەفتەی داهاتوو دەروازەی ڕەفەح دەکرێتەوە. ئەمە تاکە پەڕینەوەیە لە کەرتی غەززە کە پێش شەڕی غەززە لەژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیل دا نەبووە.

🔸 پەڕینەوەکە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە دابین کردنی یارمەتییە مرۆیی یەکان و چۆڵکردنی بریندارەکان و جووڵاندنی هاووڵاتیانی مەدەنی، هەروەها لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ هاوردەکردنی پێداویستییە گرینگەکان بەکاردەهێنرێت.

🔸 ئۆپراسیۆنەکانی دەروازەی ڕەفەح چەندین جار بە هۆی دۆخی ئەمنییەوە ڕاگیراون و دەستیان پێکردووەتەوە کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر دۆخی مرۆیی غەززە هەیە.