وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا : ئێمە هەرگیز ڕەتمان نەکردۆتەوە قسە لەگەڵ ئۆکراین بکەین

Dîroka Belavkirin :
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا : ئێمە هەرگیز ڕەتمان نەکردۆتەوە قسە لەگەڵ ئۆکراین بکەین
پەیامی کورد    ...   وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا : ئێمە هەرگیز ڕەتمان نەکردۆتەوە قسە لەگەڵ ئۆکراین بکەین

🔸 ئەلێکسی پۆلیشچووک، بەڕێوبەری بەشی دووەمی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ووزەی جیهانی لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ڕۆژی شەممە دووپاتی کردەوە کە ڕووسیا هەرگیز ڕەتی نەکردۆتەوە قسە لەگەڵ ئۆکراین بکات و تا ئێستاش بە ئارەزووی چارەسەرکردنی قەیرانەکە لە ڕێگەی سیاسی و دیپلۆماسییەوە دەمێنێتەوە.

🔸 پۆلیشچووک زیادی کرد : هەڵوێستی ئێمە سەبارەت بە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە و دادپەروەرانە و بەردەوام ناسراوە و لەسەر بنەمای ئەو بنەمایانە دامەزراوە کە ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٤ ڕایگەیاندووە و هەروا بە درووستی دەمێنێتەوە.

🔸 پۆڵەشچووک لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند : ئێمە هەرگیز ڕەتمان نەکردۆتەوە قسە لەگەڵ کیێڤ بکەین و بەڕاستی ئارەزووی چارەسەرکردنی قەیرانەکە دەکەین لە ڕێگەی سیاسی و دیپلۆماسییەوە.