نیگەرانی سەرپەرشتیاری ڕێکخراوی دیدەبانی مافی مرۆڤ لە کوشتاری خۆپێشاندەران لە ئێران

Dîroka Belavkirin :
نیگەرانی سەرپەرشتیاری ڕێکخراوی دیدەبانی مافی مرۆڤ لە کوشتاری خۆپێشاندەران لە ئێران
  • نیگەرانی سەرپەرشتیاری ڕێکخراوی دیدەبانی مافی مرۆڤ لە کوشتاری خۆپێشاندەران لە ئێران


 سەرپەرشتیاری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی دیدەبانی مافی مرۆڤ، لە هەواڵێکی ڤیدیۆیی بە تووندی سەرکوتی خوێناوی ڕاپەرینی سەرانسەری ئێرانی مەحکووم کرد و داوای دەستوەردانی خێرای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد.

"فیلیپ بۆلوپیۆن"، بەڕێوبەری جێ بەجێ کاری دیدەبانی مافی مرۆڤ، ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێژیمی ئێران بە پچڕاندنی تەواوی ئینتەرنێت و بڕینی ڕێڕەوی زانیاری، هەوڵ دەدات تا ئاستی تاوانەکانی خۆی بشارێتەوە.

بۆلوپیۆن بە ڕوونی باسی لەوە کرد کە سەرەڕای ئەم سانسۆرە بێ‌سنوورە، ڕێکخراوەکەی ڕاپۆرتی زۆر نیگەرانکەر لە کوشتاری فراوانی ناڕازییانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە وەرگرتووە.

بۆلوپیۆن هەروەها نیگەرانی قووڵی خۆی لە دۆخی هەزاران کەسی دەست بەسەرکراو لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ڕاگەیاند و ووتی: "ئێمە زۆر نیگەرانین بۆ ئەوانەی کە تازە دەست بەسەر کراون، چوونکە لەلایەن بەرپرسانی ئێران ەوە بە تۆمەتێکی وەک "موحاربە" تاوانبار کراون کە لە یاسای ئێراندا سزای سێدارەی بەدوادا دێت".