نێت بلاكس : هەوڵی ئێران بۆ درووستكردنی ترافیكی ساختە لە سێهەمین حەفتەی پچڕانی سەرتاسەری ئینتەرنێت دا
نێت بلاكس ڕایگەیاند كە ئێران هێشتا لە هەفتەی سێیەمی پچڕانی ئینتەرنێتی سەرتاسەری دایە و داتا تەکنیکییەکان تەنیا زیادبوونی کەمی پەیوەندی گشتی نیشان دەدەن. بەپێی ووتەی ڕێکخراوی چاودێری ئینتەرنێت، ئەم زیادبوونە سنووردارە لەگەڵ گەڕانەوەی ئینتەرنێتی بەربڵاو و بەردەوام دا ناگونجێت.
بەپێی هەڵسەنگاندنی نێت بلاكس، نیشانە ڕوونەکانی هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ درووستکردنی ترافیکی ساختە و نیشاندانی سیمای درۆیینە لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان دەبینرێت.
لە کاتێکدا حکوومەت باس لە "گەڕانەوەی ئینتەرنێت" دەکات، داتا سەربەخۆکان ئەوە پیشان دەدەن کە سنووردارکردنی بەربڵاو و کۆنترۆڵ کردنەكان لە بێدەنگکردنی کاریگەرانەی هاووڵاتییان بەردەوامە.