پەسەند كردنی بڕیارنامەی مەحكووم كردنی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران لەلایەن ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان
ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ٢٥ دەنگی بەڵێ و ٧ دەنگی نەخێر، بڕیارنامەیەکی بە مەبەستی مەحكووم كردنی سەرکوتی تووندوتیژانەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە ئێران پەسەند كرد.
لە بڕیارنامەکەدا، بەکارهێنانی بەربڵاوی تووندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران، پێشێل کردنی مافە بنەڕەتییەکانی هاووڵاتییان و بەرتەسک کردنەوەی ئازادییەکان ڕەخنەی لێ گیراوە، هەروەها جەخت لەسەر پێویستی ووڵامدەربوونی بەرپرسانی سەرکوت و پابەندبوون بە بنەما نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ کراوەتەوە.