پەیامی کورد ... نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترامپ : ئەمریکا، ڕووسیا، ئۆکراین ڕێککەوتن لەسەر بەردەوام بوونی گفتوگۆکان لە ئەبووزەبی هەفتەی داهاتوو
🔹ستیڤ ڤیتاف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترامپ لە پەیجی تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا نووسیویەتی : بڕیارە هەفتەی داهاتوو گفتوگۆکان لە ئەبووزەبی بەردەوام بن.
🔹ئەو دانووستانانەی کە ڕۆژانی هەینی و شەممە بەڕێوەچوو بە بونیاتنەر ناوبرد و جەختی لە پابەندبوونی ئیدارەی ترامپ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکراین کردەوە.